باسی په‌روه‌رده‌ی منداڵان زۆر گرنگه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی دایكان و باوكان و منداڵان پێكه‌وه له‌سه‌ری ئه‌وه‌ستێ، به‌ڵكو باشه ڕۆژی كۆمه‌ڵگه و ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ستێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیه‌كی زۆر پێداوه.
Author: موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
بنه‌ما له بنیات نانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵماندا بریتیه له خێزانی موسڵمان، لانك و كۆشی خێزانیش بریتیه له ماڵه‌وه ، و په‌روه‌رده تیایدا، كۆڵه‌كه‌ی ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ش بریتیه له ئافره‌تی موسڵمان. ئه‌م بابه‌ته باس له هه‌ڵسوكه‌وتی ئافره‌تی موسڵمان له ماڵه‌كانیاندا ده‌كات.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
ئه‌م كتێبه باسی ژیاننامه‌ی زانای پایه به‌رز ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ده‌كات له كاتی له دایك بون و وه‌ر‌گڕتنی زانستی شه‌رعی وه تا نه‌خۆشیه‌كه‌ی و وه‌فاتی .
Author: مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
ڕۆژی دوایی راستیه‌كی قورئانیه‌و له‌بیرخۆبرده‌وه و خۆگێل كرد له ئاستیدا مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی دونیایی و له كیس چوونی قیامه‌تێكی نه‌بڕاوه‌یه، وه یه‌كێكه له پایه بڵندو پته‌وه‌كانی ئیمان...وه نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی ده‌بنه دوو به‌شه‌وه ـ بچوك و گه‌وره . وه نیشانه بچوكه‌كان ـ زۆر كات ـ له پێش قیامه‌ته به ماوه‌یه‌كی زۆر، وه‌هه‌ندێكی رویداوه، وه‌هه‌ندێكی روینه‌داوه، به‌ڵام ڕوده‌دات هه‌ر چۆن پێغه‌مبه‌ری ڕاستگۆمان هه‌واڵی پێداویین...
Author: یوسف عه‌بدولله یوسف ئه‌لوابل
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: حه‌مزه به‌رزنجی
خوشكی بەڕێزم: فرمێسكەكان هاتوونە گوفتار، ئەی گوێ بیستەكان لە كوێن؟ ڕاستییەكان دەركەوتن، شوێن هەڵهاتنیان لە كوێ‌یە؟ ڕێگای ڕۆشن بووە وە، ڕێبوارەكەی لە كوێ‌یە؟ ئەی تۆ بەرەو كوێ دەچیت؟ مل بۆ كوێ دەنێیت؟ بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ؟ ئەی بێ ئاگایت لەوەی هەموو چركەكانی ژیانت دەنوسرێت و گوفتارەكانت كۆ دەكرێنەوە و چی بەدڵتا دێت دەزانرێت و هەڵسوكەوتەكانت ژمارە دەكرێن.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org